ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە 31ی خەرمانانی ساڵی 1359ی هەتاوی، ڕژیمی بەعسی عێراق بە بڕیار و پلانی پێشوو و بە ئامانجی ڕووخاندنی نیزامی تازەدامەزراوی کۆماری ئیسلامی شەڕێکی تەواوی لە دژی ئێرانی ئیسلامی دەستپێکرد.
سەدام حسێن سەرۆک کۆماری عێراق لەبەردەم کامێرای تەلەفزیۆنی عێراق دەرکەوت و سەرەتای لەشکرکێشی ڕژێمی بەعسی بۆ سەر ئێران بە دڕاندنی ڕێککەوتنی جەزائیر ڕاگەیاند.
خەڵکی ئێران، گەنج و لاو و پیر و ژن و منداڵ دەستیان دایە بەرخۆدان و بەو هەموو چەرمەسەرێیەی بەرۆکیانی گرت و ئەو هەموو شەهید و بریندارەی پێشکەشیان کرد بۆ پاراستنی وڵات، ڕێگەیان نەدا بستێک لە خاکی ئێران بکەوێتە دەستی سەدام، بۆیە بەرگری پیرۆز لە فەرهەنگی ڕاوەستانی ئەم میللەتە قارەمانەدا شازترین وشەیە.
هەفتەی بەرگری پیرۆز ٣١ی خەرمانان، ساڵڕۆژی دەستپێکردنی شەڕی سەپێندراوی ڕژێمی بەعسی عێراق لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک سەرەتای هەفتەی بەرگریی پیرۆز ناوزەد کرا و لە ٣١ی خەرمانان تا ٦ی ڕەزبەر بەردەوامە .
هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا هێزە چەکدارەکانی ئێران نمایشی سەربازی دەکەن و یادی شەهیدانی خەباتی سەربازی ئێران لە بەرەڤانی پیرۆز بەرز ڕادەگڕن.
هەروەها دوایین دەستکەوت و جیهازاتە بەرگری و چەکدارییەکانی ناوخۆی ئێران لە نمایشە سەربازییەکاندا پەردەی لەمسەر لادەدرێت.
ئێران ئێستا و لە دوای شەڕی سەپێندراوی نێوانیان لەگەڵ عێراق، کە پیلانێکی نێودەوڵەتی بوو بۆ لەکار خستنی کۆماری ئیسلامی، سەرەڕای گەمارۆکانی ڕۆژاوا و ئەمریکا توانیویەتی لەباری توانایی بەرگریەوە زۆر سەرکەوتوو بێت.
Your Comment